جوانکاری و چارەسەری ددانەکانی سەرەوە و خوارەوە بە توێکڵی ددان (ڤینیر)، و بەرزکردنەوەی دووری نێوان هەردوو شەویلاگ ئەم حاڵەتە چارەسەرکراوە لەلایەن د.زەردەشت برادۆستی.
لە سەنتەری ھۆڵیوود سمایڵ، گرنگی پێدانێکی بێوێنە دەبینی بە نەخۆشەکانیان لەلایەن پزیشك و کارمەندەکانی بهشی:-
جوانکاری و چارەسەری ددانەکانی سەرەوە و خوارەوە بە توێکڵی ددان (ڤینیر)، و بەرزکردنەوەی دووری نێوان هەردوو شەویلاگ ئەم حاڵەتە چارەسەرکراوە لەلایەن د.زەردەشت برادۆستی.
چارەسەری ڕاستکردنەوەی ددانەکان بۆ چارەخوازێک ئەم حاڵەتە چارەسەر کراوە لەلایەن د. جاندارك مارتانى
چارەسەری ڕاستکردنەوەی ددانەکان بۆ چارەخوازێک ئەم حاڵەتە چارەسەر کراوە لەلایەن د.ڕەوەند ئەحمەد.
ئێمە دەست خۆشیتان لێ دەکەین و سوپاستان دەکەین، ئەو هەوڵەى داوتانە وەکو تاک وەکو تیم، وە ئەو توانایانەى لە بواری ددان بە جۆرێک لە ئاستێک بێت توانیتیان تەنانەت چارەسەرى ئەم حاڵەتانە بکەن کە لە دەرەوەى کوردستانن! بە دڵنياييەوە جێى دەستخۆشیە، ڕاستە خۆتان پێش دەکەون، بەڵام ئەو پێشکەوتنەتان راستەوخۆ خزمەتى کوردستان و خەڵک و هەولێریش دەکات. بۆیە لە هەولێر وەکو "پایتەخت" کە دەشڵێن پایتەخت بە کۆمەڵیک جیاکارى دەبێتە پایتەخت، یەکێک لە وانە لە بوارى پزیشکى، کە سیاسەتى ئێمە بووە بڵێین پایتەختى پزیشکى عێراقى بووە، مەبەستیشمان هەر کوردستان نەبووە عێراق بووە. لە عێراق خەڵک بەردەوام لە ناوەڕاست لە باشور بۆى دى، وە تا ئاستەكى باش ئەو سیاسەتە هاتۆتە دى، ئەوەش بە هەوڵى ئەو دکتۆرانە بووە کە لە بوارى خۆیان خۆیان پێش خستووە، لەو بوارە قوربانیان داوە ئیش و کاریان پیشخستووە وەکو هەموو دونیا! بە بە دڵنياييەوە ئەوە جێی دەستخۆشیە و من دڵنیام چۆن وەکو ئێستا دەبینم لەو نۆڕینگە ڕاقیە خۆتان بەو کەشخەتیە ئەو خزمەتە جوانە ڕاقیە دەکەن، خەڵکى دڵى پێى خۆش دەبی و خۆشتان دڵتان پێ خۆش دەبێت و دڵنیاین لەوە بۆیە ئێمە وەکو حکومەت دەست خۆشیتان لێ دەکەین ئەوندە دەڵیین نموونەتان زۆر بی، سەرکەوتوبن لەسەر ئەو سیاسەته بەردەوام بن و زۆريش گرنگە هانى ناوەڕاست و باشووری عێراق بدهن، خەڵکی بۆ چارەسەر و جوانکاری دەم و ددانیان بێنە ئێرە، چونکە دڵنیام لەوەی ئەوەی لێرە دەیبینن لەوانەیە لە تورکیا و ئوردن و ئێرانیش نەیبینین! ئەوە جگە لەوەی لێرە بە کەمتر لە نیوەی تێچووی ئەو وڵاتانەی بۆ چارەسەر بکرێن. ئینجا ئاسانترە لە ڕووی پەیوەندی و زمانەوە وە باشترە بۆ تێکەڵاوی کۆمەلایەتی پێک ئاشنا بوونی زیاتر. ئەگەر ئەوە ببێتە کولتور زۆربەی سەنتەرەکان چاو لەو سیاسەتەکەتان بکەن کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر جوڵەى بازاڕ .
پێمخۆش بوو ساڵانێک لەمەوبەر بەڕێز دکتۆر زەردەشت برادۆستی بناسم، هەتا بەو ئاستەبەرز و هونەرە زانستیەی خۆی لە بواری جوانکاری دداندا کاری بۆ بکردمایە، چونکە کە ناسیم زانیم چەند دڵسۆزانەو لێزانانە کاری خۆی دەکات، ئێستا خۆشحاڵم کە بۆ لێنۆرینی ددانەکانم (هۆڵیود سمایڵ)م هەڵبژاردووە، سەنتەرێک بە ئاستێکی بەرزو پێشکەوتوو و نمونەی پزیشکی وەک د. زەردەشت برادۆستی بەڕێوەی دەبەن جێگەی شانازییە، ئەو تەنها پزیشکێکی سەنتەرەکەی خۆی نیە، بەڵکو هەمیشە لەنوێبونەوەدایە و ئەوەی دەیزانێت بەشی دەکات لەگەڵ پزیشکە نوێکانی ئەو بوارە کە کەم کەس هەیە ئەمە بکات! کاتێکیش لە پرۆگرامەکەمدا میوانمە هیوا دەخوازم کە پزیشکێکی ڕاگەیاندنکار بوایە چونکە زۆر باش دەزانێت چی گرنگە و چۆن پەیام و زانیارییەک بە زمانە زانستی و گشتیەکە دەداتە بینەر، هیوای سەرکەوتنی زیاتر.
نۆرینگهكانی پزیشکى ددان لە هەموو دونیا شوینێکی ترسناکە بۆ چارەسەركردن، بەڵام لە هۆلیوود سمایڵ هاوكێشهكه بەتەواوى جیاوازە! چارەخواز لێرە هەست بە دڵنیایى و لەخۆگرتن و متمانە دەكات.. لە هەر هەنگاوێک تۆ هەست دەکەى پێشوازیت لێ دەکرێ و ستافەکە دەیەوێت هەر کەسەو بە شێوازى خۆى یارمەتیت بدات لە پرسگەوە بۆ دکتۆر.